به‌یاننامه‌ی کۆتایی یه‌که‌م سیمپۆزیۆمی شانامه‌ی کوردی
ڕێکه‌وت: ١/٨/٢٧٢١
به ناوی ئه‌نستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی و ڕێکخراوه‌ی جیهانی کورده‌وه سپاس و پێ‌زانین خۆمان پێشکه‌ش به هه‌موو به‌شداران، مامۆستایان، لێکۆڵه‌ران، خوێندکاران و گوتاربێژانی یه‌که‌م سیمپۆزیۆمی شانامه‌ی کوردی به تایبه‌تی وه‌زیری به‌ڕێزی ڕۆشنبیری و لاوانی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین و پشتگری و ئاماده‌بوونیان به‌رز ده‌نرخێنین و سه‌ری کڕنۆش داده‌نوێنین. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م سه‌مپۆزیۆمه له کۆتاییدا به ناوی هه‌موو لایه‌نگرانی شانامه‌ی کوردییه‌وه سێ داواکاریی سه‌ره‌کیی هه‌یه:
یه‌که‌م: داوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات که ڕۆژی یه‌که‌می مانگی هه‌شت وه‌کوو ڕۆژی شانامه‌ی کوردی له ڕۆژژمێرهکانیاندا تۆمار بکه‌ن و به‌ش به حاڵی خۆیان بۆ ئاشنابوون له‌گه‌ڵ شانامه و ده‌فته‌ره‌کانیدا هه‌وڵ بده‌ن. دووه‌م: داوا له په‌رله‌مانی به‌ڕێزی حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که به فه‌رمی ڕۆژی یه‌که‌می مانگی هه‌شت وه‌کوو ڕۆژی شانامه‌ی کوردی بناسێ و له ڕۆژژمێری فه‌رمیی کوردستاندا تۆماری بکاته‌وه.
سێیه‌م: داوا له وه‌زاره‌تگه‌لی به‌ڕێزی ڕۆشنبیری و لاوان و خوێندنی باڵای حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که پێشه‌نگ و پشتیوان بن بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ی شانامه‌ی کوردی، به‌و هیواوه که له داهاتووی نزیکدا، بنکه‌ی شانامه نه‌ک له هه‌نده‌ران، به‌ڵکوو له دڵی کوردستاندا دامه‌زرێ و ببێته کۆگای سه‌دان ده‌ستنووس و لێکۆڵینه‌وه و جێی جهرخهی لێکۆڵه‌ران و لایه‌ندارانی شانامه‌ی کوردی.
له کۆتاییدا، جارێکی دی سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکه‌شی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌ین که به هه‌ر جۆره یاریده و پشتگرییه‌ک بۆ به‌رزڕاگرتنی فه‌رهه‌نگ، ئه‌ده‌ب، هونه‌ر و مێژووی کورد و کوردستان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و یارمه‌تیده‌رن.
ئاوه‌دان نیشتمان
ئه‌نستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی
ڕێکخراوه‌ی جیهانی کورد